به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "سەرکەوتنی" بزوتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان.
هادی عەلی، رایگەیاند: لەبارەی ئەنجامدانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل باوەڕیان وایە "ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لەم شەڕەدا حەماس و گەلی فەڵەستین بەدەستیان ھێنا، رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان".
342/